نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێران

نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێران

نەشتەرگەری مێشک و دەمار یەکێکە لە نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکان کە پێویستی بە شارەزایی و ئەزموونی بەرزی پزیشک و دامەزراوە پزیشکییە پلە یەکەکان هەیە. لە نێو هەموو وڵاتاندا، ئێران یەکێکە لە بژاردە نایابەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە هەستیارە. نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێران لە لایەن پسپۆڕانی شارەزا و لە نەخۆشخانە تایبەتمەندەکاندا ئەنجام دەدرێت.

لەو نەخۆشخانانەدا جۆرەکانی توومۆر و گرێ مێشک، دیسکی کەمەر و مل، نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت، خوێنبەربوونی مێشک، ئاوهاتنی سەر، فێ و کێشە ئاڵۆزەکانی دەمار چارەسەر دەکرێن. ئەو نەخۆشانەی کە بەنیازن کێشەی دەمار لە ئێراندا چارەسەر بکەن، پێویستە پێش سەفەر هەموو زانیارییە پێویستەکان سەبارەت بەم نەشتەرگەرییە بەدەست بهێنن.

ئەم ڕێنماییە یارمەتیت دەدات زانیاری پێویستت هەبێت سەبارەت بە چۆنیەتی گەشتکردن، تێچووەکان، چۆنیەتی نەشتەرگەری، دۆزینەوەی شوێنی مانەوە و خاڵەکانی تر.

جۆرەکانی نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێران

نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێراندا کۆمەڵێک چارەسەری تایبەتمەند و پسپۆڕانە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک، بڕبڕەی پشت، دەزوولە، دیسک و دەمارەکان لەخۆدەگرێت. ئەمڕۆ ئەم نەشتەرگەرییە ئاڵۆزانە لە ناوەندە تایبەتمەندەکانی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازە مۆدێرنەکان و بە نەشتەرگەرییەکی کەمتر ئەنجام دەدرێن، کە دەتوانێت ماوەی چاکبوونەوەی نەخۆشەکە کورت بکاتەوە.

جۆرەکانی نەشتەرگەری مێشک و دەمار

نەشتەرگەری گرێ مێشک

ئەم نەشتەرگەرییە بۆ لابردنی بارستە و گرێ مێشکی سووک یان شێرپەنجەیی ئەنجام دەدرێت و بەپێی شوێنی گرێیەکە، ڕەنگە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی وێنەگرتنی لەگەڵدا بێت.

نەشتەرگەری دیسکی کەمەر

یەکێک لە نەشتەرگەرییە باوەکان کە  لە ئێراندا ئەنجام ئەدرێت بۆ چارەسەرکردنی دیسکە دەرهاتووەکان و کەمکردنەوەی فشار لەسەر دەمارەکانی دەزوولە.

نەشتەرگەری دیسکی مل

ئەم نەشتەرگەرییە بەزۆری بۆ ئەو نەخۆشانە ئەنجام دەدرێت کە ئازاری توندی ملیان هەیە یان هەست بە فشاری زۆر لەسەر دەزوولەی ملیانەوە دەکەن.

نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت

بریتییە لە چارەسەرکردنی لاری بڕبڕەی پشت، تەسکبوونەوەی دەزوولە، شکانی بڕبڕەی پشت و کێشە ئاڵۆزەکانی بڕبڕەی پشت.

نەشتەرگەری ئاوهاتنی سەر (هیدرۆسفالی)

کە بە زۆری بۆ دەرهێنانی شلەی زیادەی مێشک و کەمکردنەوەی پەستانی ناو کاسەی سەر، شانت دادەنرێت.

نەشتەرگەری فێ

لە هەندێک لەو نەخۆشانەدا کەوا نەخۆشییەکەیان بە دەرمان کۆنتڕۆڵ ناکرێت، نەشتەرگەری دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوە یان وەستاندنی گرژبوون.

نەشتەرگەری برینداربوونی بڕبڕەی پشت

ئەم نەشتەرگەرییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو برینانە ئەنجام دەدرێن کە بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ یان زەبر بە دەزوولەی پشتەوە دروست دەبن.

سوودەکانی چارەسەری مێشک و دەمار لە ئێران

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مێشک و دەمار یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ ئەم نەخۆشییە، دەتوانیت چەند وڵاتێکی جیاواز هەڵبژێریت، لەوانە تورکیا، ئیمارات، ئێران، یان ئەڵمانیا. لە نێو ئەو بژاردانەدا، هەڵبژاردنی چارەسەر لە ئێران ڕەنگە گونجاوترین بژاردە بێت. سوودەکانی هەڵبژاردنی ئێران بۆ چارەسەری کێشەکانی مێشک بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

سوودەکانی چارەسەری مێشک و دەمار لە ئێران

  • هەبوونی پزیشکی نەشتەرگەری بە ئەزموون و پسپۆڕ باڵای مێشک و دەمار
  • تەیار بوون بە ئامێری پێشکەوتووی وێنەگرتن و نەشتەرگەری
  • تێچووی گونجاوی چارەسەرکردن و شوێنی نیشتەجێبوون سەبارەت بە زۆرێک لە وڵاتانی تر
  • ئەگەری ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئاڵۆز بە نەشتەرگەری کەمتر
  • بوونی وەرگێڕی عەرەبی و خزمەتگوزاری تایبەت بۆ نەخۆشە نێودەوڵەتییەکان
  • ئاسانکردنی گەشت و وەرگرتنی ڤیزەی چارەسەر
  • کورت بوونی ماوەی چاوەڕوانی بۆ چارەسەرکردن
  • تێچووی چارەسەرکردن و مانەوە

تێچووی نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێران بەسەر سێ بەشی سەرەکیدا دابەشکراوە، سەفەر، مانەوە و چارەسەرکردن کە لە 2 هەزار و 500 دۆلارەوە بۆ 9 هەزار دۆلارە. بەگشتی پێویستە پێش گەشتکردن ئەم تێچووانە بۆ پرۆسەی چارەسەرکردنەکەت لەبەرچاو بگرێت.

  • تێچووی چارەسەرکردن بریتییە لە نەشتەرگەری، مووچەی پزیشک، بێهۆشکردن، پشکنین، وێنەگرتن، خەواندن لە نەخۆشخانە، و ICU.
  • تێچووی مانەوە بریتییە لە هۆتێل، خانووی مۆبیلیات، یان شوێنی نیشتەجێبوون لە نزیک نەخۆشخانە بۆ نەخۆش و هاوڕێکانی.
  • تێچووی سەفەر بریتییە لە بلیتی فڕۆکە یان ئۆتۆمبێل، گواستنەوەی نێو شار و تێچووی لاوەکی چارەسەر.

خشتەی خوارەوە باس لە تێچووی جۆرە جیاوازەکانی نەشتەرگەری مێشک و دەمار دەکات، لەوانە دیسکی کەمەر، مل، جۆرەکانی گرێ مێشک، بڕبڕەی پشت و ڕێکارەکانی تر.

ماوەی پێشنیارکراوی مانەوەمانەوە لە ماڵی مۆبیلیات (بۆ هەر شەوێک)تێچووی نزیکی چارەسەرشارجۆری نەشتەرگەری
٧ بۆ ١٠ ڕۆژ٤٠ بۆ ٨٠ دۆلار٢٥٠٠ بۆ ٤٥٠٠ دۆلارتاراننەشتەرگەری دیسکی کەمەر
٧ بۆ ١٢ ڕۆژ٣٠ بۆ ٧٠ دۆلار٣٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ دۆلارشیرازنەشتەرگەری دیسکی مل
14 بۆ 21 ڕۆژ40 بۆ 80 دۆلار6000 بۆ 12000 دۆلارتاراننەشتەرگەری گرێ مێشک
10 بۆ 14 ڕۆژ30 بۆ 60 دۆلار4000 بۆ 9000 دۆلارمەشهەدنەشتەرگەری بڕبڕەی پشت
7 بۆ 10 ڕۆژ30 بۆ 70 دۆلار3500 بۆ 6500 دۆلارشیرازنەشتەرگەری ئاوهاتنی سەر
10 بۆ 20 ڕۆژ40 بۆ 80 دۆلار5000 بۆ 10000تاراننەشتەرگەری خوێنبەربوونی مێشک

تێبینی: تێچووەکان نزیکەییە و دوای پێداچوونەوە بە MRI و پشکنینەکان لەلایەن پزیشکەوە دیاری دەکرێت.

ناساندنی نەخۆشخانەکان و پزیشکانی باڵای مێشک و دەماری ئێران

هەڵبژاردنی نەخۆشخانەی گونجاو و پزیشکی نەشتەرگەری بەئەزموون یەکێکە لەو کارە گرنگانەی کە پێویستە لەم پرۆسەی چارەسەرکردنەدا ئەنجامی بدەیت. کەوابوو باشتر وایە پێش هەڵبژاردن زانیاری تەواوت لەسەر پزیشکەکان یان نەخۆشخانەکان هەبێت.

پزیشکانی باڵای مێشک و دەماری ئێران

پزیشکی پسپۆڕ و شارەزا تەنانەت لە کەرەستە و ئامرازە پێشکەوتووەکانی نەخۆشخانەش گرنگترە. لەم لیستەی خوارەوەدا دەتوانن پزیشکانی پسپۆڕی مێشک و دەماری ئێران ببینن کە سێ تایبەتمەندییان هەیە: ئەزموونی بەرز،نەشتەرگەری سەرکەوتوو و ڕەزامەندی نەخۆشانی پێشوو.

  1. پرۆفیسۆر حەمید ڕەزا سx`ەعیدی – کرماشان
  2. عەلیڕەزا تەیمووری – تاران
  3. موحەمەد مێهدی مەعرووف – تاران
  4. باقر مەتلووبی – تەورێز
  5. ڕەزا باقری – کرماشان

باشترین پسپۆری مێشک و دەمار لە ئێران

باشترین نەخۆشخانەکانی مێشک و دەماری ئێران

پاش ئەوەی پزیشکەکەت هەڵبژارد، کاتی ئەوە هاتووە نەخۆشخانەیەکی گونجاو هەڵبژێریت. هەرچەندە هەر پسپۆرێک بەزۆری نەشتەرگەرییەکانی تەنها لە نەخۆشخانەیەک یان چەند نەخۆشخانەیەکی تایبەتدا ئەنجام دەدات. بەڵام دەتوانیت یەکێک لەم بژاردە پێشنیار کراوانەی خوارەوە بۆ ئەنجامی چارەسەرەکەت هەڵبژێریت.

  1. نەخۆشخانەی زانستی دەمارەکانی ئێران – تاران
  2. نەخۆشخانەی سینا – تاران
  3. نەخۆشخانەی ڕەزەوی – مەشهەد
  4. نەخۆشخانەی نەمازی – شیراز
  5. نەخۆشخانەی ئەلزەهرا – ئیسفەهان
  6. نەخۆشخانەی بیستوون – کرماشان

هەموو ئەم نەخۆشخانەیانە بارودۆخ و ئاسانکاری ئایدیاڵیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی مێشک ۆ دەمار. ئەم ئاسانکاریانە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرن:

  • بەشی ICUی پسپۆڕی
  • ئامێری پێشکەوتووی MRI و CT Scan
  • ژووری نەشتەرگەری تەواو تەیار بۆ نەشتەرگەری مێشک و دەزوولەیی
  • تیمی چاودێری تایبەت دوای نەشتەرگەری
  • خزمەتگوزاری نەخۆشی نێودەوڵەتی و وەرگێڕ

ئەزموونی نەخۆشانی بیانی لە چارەسەری نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێران

ئێران وڵاتێکی کەم تێچووی خاوەن پسپۆر و ئیمکاناتی گونجاوە کە هەمان کوالیتی چارەسەری وڵاتانی گرانتر پێشکەش دەکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دەتوانێت نەخۆشە بیانییەکان ڕازی بکات.

ئەزموونی نەخۆشانی بیانی لە چارەسەری نەشتەرگەری مێشک و دەمار

بەپێی دوایین ئاماری ناوەندەکانی گەشتیاری تەندروستی ئێران، ئاستی ڕەزامەندی نەخۆشانی بیانی بۆ چارەسەر لەم وڵاتەدا بەرزە و زۆربەی نەخۆشەکان لە کوالیتی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و چاودێری دوای نەشتەرگەری ڕازی بوون.

هەروەها بخوێنەوە: چارەسەری شێرپەنجە لە ئێران

بەپێی ئەم ئامارانە زۆرترین نەشتەرگەری بۆ نەخۆشە بیانییەکان  بریتین لە نەشتەرگەری دیسکی کەمەر، دیسکی مل، نەشتەرگەری گرێ مێشک و نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت. ئەم نەشتەرگەریانە زیاتر لە شارەکانی تاران، شیراز، مەشهەد، کرماشان ئەنجام دەدرێن.

ڕێنومایی سەفەر بۆ ئێران و قۆناغەکانی چارەسەر

ئەگەر ئێرانت بۆ چارەسەرکردن هەڵبژارد، باشتر وایە ڕێنمایی نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێراندا جێبەجێ بکەیت کە هەموو قۆناغەکانی چارەسەرکردن ڕوون دەکاتەوە. ئەم قۆناغانە بریتین لە ناردنی بەڵگەنامەکان، سەفەر بۆ ئێران، شوێنی مانەوە، چارەسەرکردن و گەڕانەوە بۆ وڵات.

1. ناردنی بەڵگەنامەی پزیشکی

لە هەنگاوی یەکەم و پێش هەموو شتێک پێویستە بەڵگەنامە پزیشکییەکانتان بنێرن. ئەم بەڵگەنامانە بەزۆری بریتین لە:

  • MRI یان CT Scan
  • ئەنجامی تاقیکردنەوەکان
  • ڕاپۆرتی پزیشک
  • لیستی دەرمانە بەکارهێنراوەکان

ڕاوێژکاری بۆ نەشتەرگەری مێشک و دەمار

بۆ ناردنی بەڵگەنامەکانت لە ڕێگەی واتسئەپەوە کەرتە بکە.

دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکان، پزیشکی پسپۆڕ جۆری چارەسەرەکە و پێویستی یان پێویست نەبوونی نەشتەرگەری و تێچووی نزیکەیی دیاری دەکات.

2. وەرگرتنی پلانی چارەسەرکردن و تێچووی نزیکەیی

دوای پێداچوونەوە بە فایلەکەت لەلایەن پزیشکەوە و کارناسی چاودێری تەندروستی، ئەم زانیاریانەی خوارەوەت پێدەدرێت:

  • جۆری نەشتەرگەری
  • ماوەی خەواندن لە نەخۆشخانە
  • کاتی چارەسەرکردن بە نزیکەیی
  • تێچووی نزیکەیی
  • ماوەی مانەوەی پێویست لە ئێران

3. هەماهەنگی سەفەر و هاتنە ناو ئێران

دوای پشتڕاستکردنەوەی چارەسەرەکە دەتوانیت پلانی گەشتەکەت دابڕێژیت. بەگشتی نەخۆشانی دەرەوەی ئێران پێیان باشە گەشت بۆ شارەکانی تاران، مەشهەد، شیراز و کرماشان بکەن. دەبێت لە نزیکترین تێرمیناڵی سنووری گەشت بۆ شارە دڵخوازەکەت بکەیت. دڵنیابە کە لە کاتی گەشتکردندا هەموو بەڵگەنامە پزیشکییەکان و پاسپۆرتەکەت لەگەڵدایە.

4. سەردانی بە شێوەی کەسی و پشکنینی کۆتایی

دوای چوونە ناو ئێران، سەرەتا لەلایەن پزیشکێکەوە پشکنینت بۆ دەکرێت و ئەگەر پێویست بکات، پشکنینی نوێ یان وێنەگرتن ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بە وردی بارودۆخی نەخۆشییەکە هەڵسەنگێنرێت. هەندێک جار ڕەنگە پلانی نەشتەرگەری کەمێک بگۆڕێت بە پشتبەستن بە ئەنجامە نوێیەکان.

5. دیاریکردنی شوێنی مانەوە بۆ هاوڕێی نەخۆشەکە

ئەگەر زیاتر لە یەک کەس لەگەڵتدا بوو یان ئەگەر پێیان باشە بچنە دەرەوەی نەخۆشخانە بۆ پشوودان، پێویستە شوێنی نیشتەجێبوونی گونجاو ڕیکبخات. ئەم شوێنەی مانەوە پێویستە لە نەخۆشخانە نزیک بێت و لە چوارچێوەی بودجەی خۆتدا بێت.

6. ئەنجامی نەشتەرگەری و خەواندن لە نەخۆشخانە

نەشتەرگەرییەکە لەناو ژووری نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە لەلایەن تیمی نەشتەرگەرییەوە ئەنجام دەدرێت کە بریتین لە پزیشکی مێشک و دەمار و پزیشکی بێهۆشکەر و ستافی ژووری نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت. بەپێی جۆری چارەسەرەکە لەوانەیە نەخۆشەکە چەند کاتژمێرێک لە ژووری نەشتەرگەری بێت و دواتر لە بەشی ICU یان یەکەی چاودێری چڕ بۆ ماوەیەک دوای نەشتەرگەرییەکە بخەوێت. ماوەی خەوتن لە نەخۆشخانە بۆ نەخۆشانی مێشک و دەمار بەزۆری لە نێوان 1 بۆ 5 ڕۆژە.

ژووری نەشتەرگەری مێشک و دەمار

7. ماوەی چاکبوونەوە و بەدواداچوونی دوای نەشتەرگەری

هەندێک جار دوای دەرچوونی نەخۆشەکە دەبێت چەند ڕۆژێک لە ئێران بمێنێتەوە بۆ ئەوەی پزیشک بتوانێت دۆخی چاکبوونەوە بپشکنێت. لەم ماوەیەدا چاودێری بارودۆخی برینەکە دەکرێت و دەرمانەکان ڕێکدەخرێن و کۆبوونەوەکانی پشکنین ئەنجام دەدرێت.

8. گەڕانەوە بۆ وڵات و بەردەوام بوونی پەیوەندی لەگەڵ پزیشک

دوای ڕەزامەندی کۆتایی پزیشک، نەخۆش دەتوانێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. هەروەها زۆرێک لە نەخۆشەکان دوای گەڕانەوەیان پێشکەوتنی چارەسەرکردن و وێنەی نوێی MRI لە ڕێگەی واتسئەپ یان پەیوەندی ئۆنلاینەوە بۆ پزیشک دەنێرن بۆ ئەوەی بەدواداچوون بە بارودۆخیاندا بکات.

پێش سەفەرکردن بۆ ئێران بیخوێنەرەوە

چارەسەری هەر نەخۆشییەکی مێشک، بڕبڕەی پشت، دیسکی کەمەر یان مل پێویستی بە لێکۆڵینەوەی ورد و هەڵبژاردنی ناوەندی چارەسەری گونجاو هەیە. تەنها بە زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێڕەوی چارەسەرکردن و قۆناغەکانی، دەتوانیت داوای نەشتەرگەری مێشک و دەمار لە ئێران بکەیت.

هەروەها هەوڵبدە نەخۆشخانەی بەناوبانگ و پزیشکی شارەزا هەڵبژێریت. بۆ ئەمەش دەتوانیت ڕاوێژکاری ئۆنلاین پێش گەشت و ئەزموونی نەخۆشەکانی تر بەکاربهێنیت.

بۆیە پێش ئەوەی سەردانی ئێران بکەیت، لە زانیاری پزیشک و ئیمکاناتی نەخۆشخانە و بەتایبەتی چارەسەرکردن، بپرسە. بێگومان ناکرێ تێچووی ورد دیاری بکرێت و لەوانەیە تێچووەکە کەمتر یان زۆرتر بێت لە خەمڵاندنی پێش گەشتەکە.

زۆرترین پرسیاری نەخۆشەکان

ئایا پێویستە پێش سەفەر MRI نوێ بکەم؟

ئەگەر MRI یان CT Scan ی نەخۆشەکە کۆن بوو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پزیشکەکە داوای سکانی نوێ بکات. دوایین کاتی وێنەکانی نەخۆشەکە دەبێت کەمتر لە 1 بۆ 3 مانگ بێت.

دوای نەشتەرگەری چەند ڕۆژ پێویستە لە ئێران بمێنمەوە؟

ماوەی مانەوە بەندە بە جۆری نەشتەرگەرییەکە و بۆچوونی پزیشکەکە. هەندێک لە نەخۆشەکان دوای هەفتەیەک توانای گەشتکردنیان هەیە، بەڵام بۆ نەشتەرگەرییە ئاڵۆزەکانی مێشک یان بڕبڕەی پشت، ڕەنگە پێویستت بە مانەوە لە ئێراندا بێت بۆ ماوەی ٢ بۆ ٣ هەفتە.

ئایا نەخۆش دەتوانێت دوای نەشتەرگەری بە فڕۆکە گەشت بکات؟

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەڵێ، بەڵام کاتی سەفەری ورد دەبێت لەلایەن پزیشکەوە دیاری بکرێت. دوای هەندێک نەشتەرگەری مێشک یان بڕبڕەی پشت، نەخۆشەکە پێویستی بە چاودێریکردن هەیە بۆ چەند ڕۆژێکی تر.

ئایا بۆ نەشتەرگەری مێشک و دەمار پێویستمان بە هاوڕێ هەیە؟

هەرچەندە هەبوونی هاوڕێ ئیجباری نییە، بەڵام بۆ نەخۆشە بیانییەکان زۆر پێویستە، بەتایبەتی دوای نەشتەرگەری.

ئایا دەکرێت بەبێ نەشتەرگەری چارەسەرت بۆ بکرێ؟

بەڵێ. هەموو نەخۆشەکان پێویستیان بە نەشتەرگەری نییە. لە هەندێک حاڵەتدا ڕەنگە پزیشک چارەسەری فیزیۆتێراپی، دەرمان، دەرزی، یان ڕێگەی نانەشتەرگەری پێشنیار بکات.

بۆ نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت یان دیسک چەند ڕۆژ پشوو پێویستە؟

ئەمەش بەندە بە جۆری نەشتەرگەرییەکەوە. هەندێک لە نەخۆشەکان چەند ڕۆژێک دوای نەشتەرگەری بە پێ دەڕۆن، بەڵام گەڕانەوەی تەواو بۆ چالاکییە قورسەکان ڕەنگە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.

ئایا دەکرێت دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت؟

بەڵێ. تا بە تەواوی چاک دەبیتەوە، دەتوانیت لە ڕێگەی واتسئەپەوە لە هەموو کاتژمێرەکانی شەو و ڕۆژدا پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت.

وەڵامێک بنووسە

نمرەکەت
Searching...
No results. Please try again with a different text.