ئەگەر بەدوای خزمەتگوزاری جوانکاری ددان بە کوالیتی بەرز و تێچووی گونجاودا دەگەڕێیت، ئێران یەکێکە لە باشترین بژاردەکان بۆ نەخۆشە بیانییەکان بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی. جوانکاری ددان لە ئێران هەم بۆ نەخۆشەکان کەمتر تێچووی دەبێت و هەم کوالیتییەکی بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپایی دەبێت.
خزمەتگوزارییەکان وەک لەمینیت، کامپۆزیت، چاندن، دیزاینی زەردەخەنە و سپیکردنەوەی ددان لە کلینیکە تایبەتمەندەکانی ئێران بە کوالیتی بەرزەوە ئەنجام دەدرێن و بە بەراورد لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە نرخیان کەمترە. لێرەدا هەوڵ دەدەین باشترین سەنتەر و پسپۆرەکان و خاڵە گرنگەکانتان پێش سەفەرکردن بۆ ئێران پێ بناسێنین.
جوانکاری ددان چییە؟
جوانکاری ددان هەندێک خزمەتگوزاری پزیشکی ددانە کە بۆ جوان تر دەرکەوتنی ددانەکان و زەردەخەنە ئەنجام دەدرێت. ئەم خزمەتگوزارییە ڕەنگ و شێوە و دووری و تەنانەت ڕێکخستنی ددانەکانیش باشتر دەکات بۆ ئەوەی زەردەخەنەی کەسێک سەرنجڕاکێشتر و سروشتیتر دەربکەوێت.
وڵاتی ئێران یەکێکە لە باشترین شوێنەکانی سەفەر بۆ جوانکاری ددان، کە خزمەتگوزارییەکان لەلایەن پسپۆڕانی ناوخۆییەوە پێشکەش دەکرێت. ئەمەش لەبەرئەوەیە کە هەم کوالیتی چارەسەر لە ئێران بەرزە و هەم تێچووی سەبارەت بە زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە گونجاوترە.
جۆرەکانی شێوازی جوانکردنی ددان لە ئێران
شێوازی جۆراوجۆر بۆ جوانکردنی ددان هەیە کە زۆربەیان لە ئێراندا ئەنجام ئەدرێت. هەندێک لە ڕێکارەکانی جوانکاری لە ئێران بە نەشتەرگەری و خەواندن لە نەخۆشخانە ئەنجام دەدرێن و هەندێکی تریش بەبێ نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێن. بێگومان هەر کەسێک دەتوانێت هەریەکێک لە ڕێگایانە هەڵبژێرێت دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشک و ڕەچاوکردنی بودجە و پێداویستییەکانی.
چاندنی ددان (ئیمپلەنت)
زۆر کەس بەهۆی هۆکاری بۆماوەیی یان برینداربوونەوە ددانەکانیان لەدەست دەدەن. باشترین ڕێگا بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەم ددانانە بەکارهێنانی چاندنی ددانە. بە چاندنی ددان دەتوانیت هەم بۆشایی ددانەکانت پڕبکەیتەوە و هەم زەردەخەنەیەکی باشترت هەبێت.

لەمینتی ددان
لەمینت یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕێکارەکانی جوانکاری ددان کە بەکاردێت بۆ چاککردنەوەی ڕەنگ و شێوە و دووری ددانەکان. بێگومان مەرجی لەمینت ئەوەیە کە هەموو ددانی کەسەکە تەواو و تەندروست بێت.

ڕاستکردنەوەی ددان (ئۆرتۆدێنسی)
ئەم شێوازە بۆ ڕێکخستنی ددانی ناڕێک بەکاردێت و دەتوانێت کاریگەری زۆری لەسەر جوانی زەردەخەنەکە هەبێت. هەروەها ڕاستکردنەوەی ددان کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر گۆڕینی شوێنی چەناگە.
کامپۆزیت ڤنیر
کامپۆزیت ڕێگەیەکی خێراتر و ئابووریترە بۆ جوانکردنی ددانەکان. لەم شێوازەدا ماددەی تایبەت دەخرێتە سەر ددانەکان بۆ ئەوەی ددانەکان ڕێک و پێکتر و سپیتر دربکەوێت. هەروەها بۆ ئەنجامدانی کامپۆزیت پێویستە ددانەکان بە تەواوی تەندروست بێت.

دیزاینی زەردەخەنە
لە دیزاینی زەردەخەنەدا، پزیشکی ددان دوای پشکنینی شێوەی دەموچاو و ددان، باشترین تێکەڵە دروست دەکات بۆ ئەوەی زەردەخەنەکە جوانتر بێت. لە ڕاستیدا ڕەنگە چەند شێوازێک لە یەک کاتدا بەکاربهێنرێت بۆ دیزاینکردنی زەردەخەنەیەک.
سپیکردنەوەی ددانەکان
ئەگەر ددانت تەندروستە بەڵام ڕەنگەکەی کەمێک زەرد بوو، دەتوانیت سپیکردنەوە بەکاربهێنیت. لە ڕاستیدا سپیکردنەوەی ددان بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە ددانەکانیان تەندروستە بەڵام زەردن.

نرخی جوانکاری ددان لە ئێران
یەکێک لە هۆکارە هەرە گرنگەکان کە نەخۆشە بیانییەکان ئێران بۆ چارەسەری جوانکاری ددان هەڵدەبژێرن، جیاوازییەکی بەرچاوی تێچوونەکانە بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە. تێچووی جوانکاری ددان لە ئێران لە ١٠٠ دۆلارەوە بۆ ١٥٠٠ دۆلار دەگۆڕێت، ئەمەش بە پێی شار یان شوێنی چارەسەر و جۆری ئەو کارەیە کە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت.
لە دیاریکردنی نرخی ورددا، جۆری خزمەتگوزارییەکە، ئەزموونی پزیشکەکە، کوالیتی کەلوپەلی بەکارهێنراو و ئەو شارەی کە چارەسەرەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت، پێویستە لەبەرچاو بگیرێت. لەم خشتەیەدا دەتوانن نرخی چاندن، لەمینت، ڕاستکردنەوەی ددان و کامپۆزیت و خزمەتگوزارییەکانی تری جوانکاری ددان بە ئاست و کوالیتی جیاوازەوە ببینن.
| شارە باوەکان | کوالێتی پۆلی 1 | کوالێتی پۆلی 2 | کوالێتی پۆلی 3 | جۆری خزمەتگوزاری |
|---|---|---|---|---|
| تاران، کرماشان، شیراز | 40 بۆ 50 دۆلار | 25 بۆ 30 دۆلار | 15 بۆ 20 دۆلار | کامپۆزیتی ڤینر هەر یەکانە |
| تاران، مەشهەد، شیراز | 50 بۆ 60 دۆلار | 35 بۆ 40 دۆلار | 25 بۆ 35 دۆلار | لەمینتی سیرامیکی هەر یەکانە |
| تاران، ئێسفەهان | 35 بۆ 40 دۆلار | 20 بۆ 30 دۆلار | 15 بۆ 20 دۆلار | سپیکردنەوەی ددان |
| تاران، کرماشان، مەشهەد | 160 بۆ 200 دۆلار | 120 بۆ 150 دۆلار | 100 بۆ 120 دۆلار | چاندنی ددان |
| تاران، شیراز | 450 بۆ 550 دۆلار | 300 بۆ 400 دۆلار | 200 بۆ 300 دۆلار | دیزانی تەواوی زەردەخەنە |
| تاران، تەورێز | 300 بۆ 500 دۆلار | 200 بۆ 300 دۆلار | 120 بۆ 150 دۆلار | ڕاستکردنەوە و جوانکاری |
ئەم نرخانە نزیکەیین و ڕەنگە بگۆڕدرێن بەپێی ژمارەی یەکەکانی پێویست و مارکی کەرەستەی خاو. هەروەها ئەو شارەی کە بۆ چارەسەرکردن هەڵیدەبژێریت کاریگەری لەسەر نرخی کۆتایی هەیە. بۆ نموونە تاران لە هەر حاڵەتێکدا تێچووی زۆر زیاترە لە شارێکی دیکە وەک کرماشان.
ئەزموونی نەخۆش و نموونەکارەکان
یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کام پزیشک یان کلینیک باشترە، بەکارهێنانی ئەزموونی نەخۆشەکانی ترە. ئەزموونی نەخۆش لە بواری جوانکاری ددان لە ئێران یارمەتیت دەدات بۆ دۆزینەوەی پزیشکێکی ددانی متمانەپێکراوتر و هەروەها پێوانەکردنی تواناکانی. لێرەدا دەتوانیت چەند نموونەیەک لە ئەزموونەکانی نەخۆشە عێراقییەکان ببینیت.






پزیشکە بەناوبانگەکانی جوانکاری ددان لە ئێران
پزیشکانی ددانی ئێرانی ئەزموونێکی زۆریان لە بواری جوانکاری ددان هەیە و بەشێکی زۆریان لە بوارەکانی دیزاینی زەردەخەنە، لەمینت و چاندن کاردەکەن. یەکەم هەنگاو لە هەڵبژاردنی پزیشکی جوانکاری ددان بینینی نموونەکارەکان و ئاستی ڕەزامەندی نەخۆشەکانیەتی.
هەروەها پێشنیار دەکەین کە پێش دەستپێکردنی چارەسەرکردن لە ڕێگەی ڕاوێژکاری ئۆنلاینەوە پسپۆڕانی پزیشکی ددانی ئێرانی بناسن. لێرەدا دەتوانن چەند نموونە لە پزیشکە سەرەکییەکانی ددانی ئێران لە بواری جوانکاریی ددان ببینن.
- مریەم ڕەستکار – تاران
- سەعید فرووغی – تەورێز
- وەحید دێهقان – تاران
- بەهرام عەزیزی – کرماشان
باشترین کلینیکەکانی تایبەت بە جوانکاری ددان لە ئێران
بەشێک لە کلینیکەکانی پزیشکی ددانی ئێران بە هۆی کوالیتی بەرزی خزمەتگوزارییەک کەوا پێشکەشی دەکەن، لە نێو نەخۆشە بیانییەکاندا زیاتر ناسراون. بۆ ناساندنی باشترین ناوەندەکانی جوانکاری ددان لە ئێران دەتوانین ئاماژە بەمانەی خوارەوە بکەین:
- کلینیکی پسپۆری پزیشکی ددانی سریتا – تاران
- کلینیکی پزیشکی ددانی سەدەف – تاران
- کلینیکی پسپۆڕی دەوڵت – کرماشان
- کلینیکی پزیشکی ددانی ڕاز – شیراز
- کلینیکی پزیشکی ددانی تاج – تاران
- کلینیکی پسپۆڕی پزیشکی ددانی نور – ئیسفەهان
ئەم کلینیکانە خزمەتگوزارییەکانی وەک لەمینت، کامپۆزیت، چاندن، دیزاینی زەردەخەنە، و سپیکردنەوەی ددانەکان بە بەکارهێنانی ئامێری نوێ پێشکەش دەکەن، هەروەها زۆربەیان ئەزموونی چارەسەرکردنی نەخۆشانی عەرەب زمانیان هەیە.
چۆن بۆ جوانکاری ددان لە ئێران جێبەجێکاری بکەم؟
بۆ دەستپێکردن باشتر وایە سەرەتا ئەو کلینیک یان پزیشکە هەڵبژێریت کە دەتەوێت و لە ڕێگەی واتسئەپ یان ڕاوێژکاری ئۆنلاینەوە پەیوەندییان پێوە بکەیت. زۆربەی ناوەندەکانی پزیشکی ددان لە ئێران پێش سەفەرکردن، وێنەی ددانی نەخۆشەکە دەپشکنن و زانیاری پێویست پێشکەش دەکەن.

دوای هەڵبژاردنی سەنتەری چارەسەر، پێویستە کات دیاری بکەیت و پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی گەشتەکەت ئامادە بکەیت ئەگەر پێویست بوو. زۆرێک لە نەخۆشانی عێراقی و عەرەب زمان شارەکان وەکوو تاران و کرماشان و شیراز بۆ چارەسەر هەڵدەبژێرن. چونکە دەستڕاگەیشتنیان ئاسانترە و کلینیکی تەیارتریان هەیە.
دوای چوونە ناو ئێران، دەتوانیت بە تەکسی، پاس، یان خزمەتگوزاری گواستنەوە لە سنوور یان فڕۆکەخانەوە سەردانی شوێنی نیشتەجێبوون یان کلینیکەکەت بکەی. بەزۆری لە دانیشتنی یەکەمدا پزیشک پشکنینی ددانەکان دەکات و پلانی چارەسەری کۆتایی دیاری دەکرێت.
بەپێی جۆری خزمەتگوزارییەکە، لەوانەیە چارەسەرەکە لە یەک ڕۆژدا ئەنجام بدرێت یان چەند دانیشتنێک بخایەنێت. خزمەتگوزارییەکانی وەک کامپۆزیت و سپیکردنەوە بەزۆری بە خێرایی ئەنجام دەدرێن، بەڵام چارەسەرەکانی وەک چاندن ڕەنگە پێویستیان بە سەردانی زیاتر هەبێت.
دوای تەواوبوونی چارەسەر، نەخۆش دەتوانێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و ئەگەر پێویست بوو بەدواداچوون بە شێوەی ئۆنلاین بکات. زۆرێک لە کلینیکەکان بەدواداچوون بۆ نەخۆشەکە دەکەن لە ڕێگەی واتسئەپ یان پەیوەندی ئۆنلاین تەنانەت دوای تەواوبوونی چارەسەرەکەش.
ڕاوێژ و ڕێنمایی پێش گەشت
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە جۆری چارەسەر، ماوەی مانەوە، تێچوو یان هەڵبژاردنی کلینیک پێش گەشتەکەت، دەتوانیت ڕاوێژمان لەگەڵ بکەیت. زۆر کەس پێیان باشە پێش سەفەرکردن ڕاوێژکاری جوانکاری ددان لە ئێران بکەن بۆ ئەوەی سەرلێشێواوی دروست نەبێت.

ئەم ڕاوێژکارییە لە ڕێگەی واتسئەپەوە ئەنجام دەدرێت و بێ بەرامبەرە و یارمەتیت دەدات بڕیارێکی ئاسانتر بدەیت.
پۆختەی بابەت
دەرکەوتنی ددانەکان زۆر گرنگە بۆ هەموو کەسێک بەتایبەت خانمان و پێویستە لەلایەن پسپۆڕی پڕۆفشناڵەوە ئەنجام بدرێت. ئەگەر پلانت هەیە لە وڵاتێکی بیانی ئەم کارە ئەنجام بدەیت، پێویستە هەموو لایەنەکانی کارەکە لەبەرچاو بگریت، لەوانەش دامەزراوە پزیشکییەکان، ئەزموونی پزیشکانی ددان و بێگومان نرخی ئەو وڵاتە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆرێک لە خەڵکی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت وڵاتی عێراق بۆ جوانکاری ددان لە ئێران جێبەجێکاری دەکەن.
یەکێک لە سوودە گرنگەکانی چارەسەر لە ئێران ئەوەیە کە زۆربەی هەنگاوە سەرەتاییەکان لە ڕاوێژ و پشکنینی وێنەی پزیشکی ددان تا زانیاری سەبارەت بە تێچوو و حجزکردنی کات، بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە نەخۆشەکان دەتوانن پێش سەفەرکردن بە زانیاری و ئامادەکاری تەواوەوە گەشت بکەن بۆ ئێران.
زۆرترین پرسیار
باشترین ڕێگای جوانکاری ددان کامەیە؟
ئەوەی کە بەوردی چ شێوازێک بۆ جوانتر بوونی ددانەکانت باشترە، بەستراوە بە ڕاوبۆچوونی پزیشک و پێویستی خۆتەوە. پاش ڕاوێژکاری لەگەڵ پزیشکی ددان پێت دەڵێت کە چ کارگەلێک لەسەر ددانەکانت ئەنجام ئەبێت.
ئایا جوانکاری ددان ئێشی هەیە؟
زۆربەی لە خزمەتگوزارییەکانی ددان بێ ئێش و ئازارە و تەنانەت بەبێ، بێهەستکردنیش ئەنجام ئەدرێت. بەس لە چاندندا لەوانەیە تا چەن ڕۆژ هەست بە ئێش و هەستیاری یان ئێشێکی زۆر کەم بکەیت کە ئەوەش زۆر سروشتییە.
دەبێ چەن ڕۆژ لە ئێران بمێنمەوە؟
کاتی مانەوە لە ئێراندا بستراوە بە جۆری چارەسەرەوە. خزمەتگوزاریەکانی سپیکردنەوە و کامپۆزیت لەوانەیە 1 تا 3 ڕۆژ ئەنجام بدرێت. بەڵام چاندن یان هەندێ چارەسەری پسپۆڕی و تایبەت کاتی زیاتری پێویستە.
ئایا بۆ گەشتی چارەسەری پزیشکی بۆ ئێران پاسپۆرت پێویستە؟
بەڵێ بۆ چوونە ناو ئێران پێویستە پاسپۆرتی کارات هەبێت و لە هەندێ وڵاتیشدا ڕەنگە پێویستت بە ڤیزە هەبێت.
ئایا دەتوانم پێش سەفەرکردن بۆ ئێران ڕاوێژ وەربگرم؟
بەڵێ دەتوانن وێنەی ددانەکانتان بنێرن بۆ دیاریکردنی تێچووی نزیکەیی و جۆری چارەسەرەکە.
بۆچی تێچووی پزیشکی لە ئێران سەبارەت بە هەندێک وڵات کەمترە؟
بەهۆی جیاوازی بەهای تمەنی ئێران و تێچووی پزیشکی، زۆرێک لە خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی ددان بە نرخێکی گونجاوتر سەبارەت بە وڵاتانی عەرەبی پێشکەش دەکرێن.
گەشت بۆ کام شاری ئێران بکەم؟
تاران، شیراز، مەشهەد و کرماشان شارە بەناوبانگن بۆ خزمەتگوزاری جوانکاری ددان و چەندین کلینیکیان هەیە کە ئامێر باش و تەیاری تێدایە. ئەم شارانە بۆ گەشتە گەشتیارییەکانیش گونجاون.