زۆرترین پرسیارەکان
1. جیاوازی نێوان لامینێت و کۆمپۆزیت چییە؟
لامینێت لە سیرامیک دروستکراوە و بەهێزترە. لە کاتێکدا کۆمپۆزیت تێچووی کەمترە و خێراتر ئەنجام دەبێت. هەڵبژاردنەکە بەندە بە پێداویستی نەخۆش و بۆچوونی پزیشکەوە.
2. ئایا توێکڵکردن Teeth Scaling زیان بە مینای ددان دەگەیەنێت؟
نەخێر، توێکڵکردن زیان بە مینای ددان ناگەیەنێت ئەگەر لەلایەن پزیشکی ددانەوە ئەنجام بدرێت، بەڵکو ڕێگری دەکات لە خراپبوون و هەوکردنی پووک.
3. چاندن باشترە یان ددانی دەستکرد؟
لەبەر ئەوەی چاندن لە ئێسکی چەناگەدا جێگیر دەبێت، وەک ددانێکی سروشتی کاردەکات و تەمەنی درێژترە. بەڵام لە هەندێک لە نەخۆشەکاندا، وەک تووشبووانی شەکرە، ددانی دەستکرد بژاردەیەکی گونجاوترە.
4. ئایا پێویستە پاش لابردنی دەماری ددان ڕووکەشی بۆ دابنرێت؟
بەڵێ بەزۆری پێشنیار دەکرێت، چونکە ددانەکە دوای لابردنی دەمار ناسکتر ڕووکەشەکە زیاتر دەیپارێزێت.
5. کەی پێویستە ددانی حیکمەت دەربهێنرێت؟
ئەگەر دەبێتە هۆی فشار لەسەر ددانەکانی تر یان هەوکردنی پووک، پێویستە بە ڕاوێژی پزیشکی ددان لاببرێت. ئەگینا پێویست بە دەرهێنانی ناکات.
6. ئایا بلیچینگ (سپیکردنەوە) زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت؟
ئەگەر لە ئۆفیسێکدا بە کەرەستەی ستاندارد ئەنجام بدرێت، زیان بە مینای ددان ناگەیەنێت. لەوانەیە تەنها کەمێک هەستیاری کاتیی لێبکەوێتەوە.





