زۆرترین پرسیارەکان
1. ئایا ECG و Echo لە ئۆفیس ئەنجام دەدرێت؟
بەڵێ، ECG و Echo لە ئۆفیسدا بە شێوازی تەواو ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی دەستنیشانکردنی خێرا و وردت بۆ دابین بکات.
2. کەی پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی دڵ بکەم؟
پێشنیار دەکەین سەردانی پزیشکی دڵ بکەیت ئەگەر ئازاری سنگت هەیە، لێدانی دڵ، هەناسە تەنگی، یان لە پێشینەی خێزانەکەتدا تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بوونی هەیە.
3. ئایا پشکنینی وەرزشی دڵ لە ئۆفیسدا ئەنجام دەدرێت؟
بەڵێ، تاقیکردنەوەی وەرزشکردن (ترێدمیل یان پاسکیل) ئەنجام دەدرێت بۆ پشکنینی کارکردی دڵ لە ژێر فشاردا.
4. ئایا کێشەی پەستانی خوێنیش لە ئۆفیس پشکنین بۆ دەکرێت؟
بەڵێ بەرز و نزمی پەستانی خوێن بە شێوەی پسپۆڕانە پشکنین بۆ بەڕێوەبردنی بۆ دەکرێت.
5. ئایا چاودێری دڵ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بەردەستە؟
بەڵێ ئامێریHolterی دڵ بۆ چاودێریکردنی 24 کاتژمێری لە بەردەستدایە.
6. ئایا سستبوونی دڵیش چارەسەر دەکرێت؟
لە زۆر حاڵەتدا بەڵێ. دەتوانرێت حاڵەتەکە بە دەرمان و گۆڕینی شێوازی ژیان و بەدواداچوونی بەردەوام باشتر بکرێت.
7. چۆن چاودێری دڵ بۆ کەسانی بەساڵاچوو ئەنجام دەبێت؟
بۆ بەساڵاچووان جگە لە پشکنینی پەستانی خوێن و ڕیتمەکانی دڵ، پشکنینی سستبوونی دڵ و چاکسازی جێبەجێ دەکرێن بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ لە تەمەنی پیریدا.
8. ئایا پێویستە پێش سەردانی پزیشکی دڵ، هیچ پشکنینێکی تایبەتم بۆ بکرێت؟
نەخێر، پێویست ناکات. پزیشک لە یەکەم سەرداندا بە پشکنین و ECG بڕیار دەدات کە چ پشکنینێک پێویستە. ئەم کارە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تێچووەکانت
9. دوای چارەسەری دڵ یان نەشتەرگەری، ئایا دەتوانرێت بەدواداچوون بەشێوازی ئۆنلاین بکرێت؟
بەڵێ، دوای دەرچوون لە نەخۆشخانە، دەتوانیت لە ڕێگەی ڕاوێژکاری ئۆنلاینەوە یان واتسئەپەوە ئەنجامی پشکنینەکانت یان باری گشتی خۆت لەگەڵ پزیشکەکەتدا بەشی بکەیت بۆ ئەوەی بتوانرێت چاودێری پرۆسەی چاکبوونەوەت بکرێت.




