زۆرترین پرسیارەکان
چ جۆرە نەشتەرگەرییەکی جوانکاری لە ئۆفیس یان کلینیک ئەنجام دەدرێت؟
هەموو نەشتەرگەری و دەرزیەکان، لەوانەش نەشتەرگەری لووت، نەشتەرگەری پێڵوی چاو، کێشهاوردنی پێستی دەموچاو، پەیکەر تەراشی، دەرزی جێڵ و بۆتۆکس ئەنجام دەدرێن.
چ پشکنینێکت پێویستە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری لووت؟
پێش نەشتەرگەری، پزیشک پشکنینی تەواو بۆ دەموچاو و لووت ئەنجام دەدات و پێداچوونەوە بە وێنەکاندا دەکات و ئەگەر پێویست بکات پشکنینی EKG و خوێنیش بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیت ئەنجام ئەدات.
ئایا پێویستە پێش نەشتەرگەری پەیکەرتەراشی لە کێشێکی دیاریکراودا بم؟
کێشی ئایدیاڵ بۆ نەشتەرگەری دەبێت نزیک بێت لە کێشی جێگیرت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆچوونی کۆتایی لەلایەن پزیشکەوە دەردەکەوێت.
ئایا دەتوانم ڕاوێژکاری پێش نەشتەرگەری بە شێوەی ئۆنلاین بکەم؟
بەڵێ، ڕاوێژکاری سەرەتایی و پێداچوونەوە بە وێنەکانتدا یان تۆمارە پزیشکییەکانت، لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆیی یان ناردنی وێنە پێش گەشتکردن بۆ ئێران ئەنجام ئەدرێت.
ئایا نەشتەرگەرییەکان لە ژێر بێهۆشکردنی گشتیدا ئەنجام دەدرێن؟
بەپێی جۆر و ڕادەی نەشتەرگەرییەکە، هەندێکیان لە ژێر بێهۆشکردنی گشتی و هەندێکی تریش لە ژێر بێهۆشکردنی ناوچەییدا ئەنجام دەدرێن. پزیشک لە کاتی ڕاوێژکاریدا جۆری گونجاو دیاری دەکات.
تێچووی نەشتەرگەری جوانکاری چۆن دیاری دەکرێت؟
تێچووەکەی بەندە بە جۆری نەشتەرگەرییەکەوە و ئاڵۆزی و ژمارەی ئەو شوێنانەی کە چارەسەر دەکرێن و ئەزموونی پزیشکەکە. دوای ڕاوێژکارییەکی ورد، نرخی کۆتایی پێتان ڕادەگەیەنرێت.
دوای نەشتەرگەری جوانکاری چ چاودێرییەک پێویستە؟
بەدواداچوونی بەردەوام لەگەڵ پزیشکدا، خواردنی دەرمانی ڕێنماییکراو، چاودێریکردنی شوێنی نەشتەرگەری و جێبەجێکردنی پێشنیارەکانی خۆراک.
ئایا شێوەدانانی لەش(پەیکەر تەراشی) و لابردنی چەوری مەترسیدارە؟
هەموو نەشتەرگەرییەکان هەندێک مەترسییان تێدایە، کە ئەمەش بە تەواوی ئاساییە. بەڵام بە هەڵبژاردنی پزیشکی پسپۆڕ و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی پڕ ئامێری باش و تەیاردا، ئەم مەترسییە بۆ سفر کەم دەبێتەوە.





