چارەسەر لە تاراندا

چارەسەر لە تاراندا

تاران وەک پایتەختی پزیشکی ئێران،  نەخۆشخانەی پڕ تەیار و پزیشکی پسپۆری بەرز و گواستنەوەی نێودەوڵەتی هەیە. چارەسەر لە تاران لە ئاستێکی بەرزترە لە شارەکانی دیکەی ئێرانە و نەخۆشەکان دەتوانن بە دڵنیاییەوە لەمەڕ کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی لەوێدا چارەسەر بکرێن.بوونی ئەو ناوەندە پزیشکییە پێشکەوتووانە، ئیمکاناتی حەوانەوە و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تارانیان کردووە بە یەکێک لە گرنگترین شوێنە پزیشکییەکانی ئێران.

خزمەتگوزاری پزیشکی و ئیمکاناتی چارەسەر لە تاراندا

تاران کە گەورەترین کۆمەڵەی نەخۆشخانەکان و کلینیکەکانی پسپۆڕی بەرزی لە ئێراندا هەیە، ڕۆڵی پێشەنگ لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لەو وڵاتەدا دەگێڕێت. زۆربەی ناوەندە پزیشکییەکانی شاری تاران بە نوێترین کەرەستەی پزیشکی تەیارکراون و بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کاردەکەن. گرنگترین خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی تاران بریتییە لەم لیستەی خوارەوە.

  • نەشتەرگەری گشتی و پسپۆڕی (دڵ، مێشک و دەمار، ئێسک ، جوانکاری)
  • چارەسەری پێشکەوتووی نەزۆکی IVF
  • خزمەتگوزاری پزیشکی تەواوی ددان(چاندنی ددان، ڕووپۆش، ئۆرتۆدێنسی)
  • نەشتەرگەری جوانکاری دەموچاو و جەستە 
  • چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو و دڵ و کۆئەندامی هەرس و ڕژێنەکان
  • سەنتەری وێنەگرتنی پێشکەوتوو و تاقیگەی ورد 
  • خزمەتگوزاری فریاکەوتن و چاودێری چڕ 24 کاتژمێری
  • جگە لەمانە بوونی پزیشکی بەئەزموون و بەپێشینە بووەتە هۆی پێشکەوتنی زیاتری ئەو شارە لە بواری پزیشکیدا.

باشترین نەخۆشخانە و کلینیکەکانی شاری تاران

نەخۆشخانە و کلینیکەکانی شاری تاران لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پزیشکی لەوانە نەشتەرگەری و پزیشکی ددان و چارەسەری پسپۆڕی چالاکی دەنوێنن. هەژماری ئەم سەنتەرە تەندروستیانە زۆرن و ئێمە تەنها باشترینیان دەناسێنین. تۆ بە گوێرەی جۆری نەخۆشی یان کێشەکەت دەتوانی باشترین سەنتەری چارەسەر هەڵبژێریت.

نەخۆشخانەی میلاد

ناساندنی پزیشکان و پسپۆڕانی تاران

بێ گومان تاران بە پسپۆرە بەتواناکانی لە هەموو بوارەکانی چارەسەردا هەیەتی، وەکوو ناوەندی چارەسەری سەرەکی ئێران دێتە ئەژمار. ئەم پسپۆڕانە لە بوارەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، مێشک و دەمار، ئێسک و پروسکی، کۆئەندامی هەرس و ڕیخۆڵە، چاو، نەشتەرگەری جوانکاری و بوارەکانی تردا خەریکی کاری پزشکین. زۆرێک لەو پزیشکانە لە نەخۆشخانە بەناوبانگەکانی تاران وەک نەخۆشخانەی ڕەجایی، سەنتەری پزیشکی منداڵان، نەخۆشخانەی نیکان و نەخۆشخانەی عیرفان چالاکی دەنوێنن.

لەم بەشەدا دەتوانن ژمارەیەک پزیشکی ناودار لە هەر بوارێکی پسپۆڕییدا لە تاران بناسن.

هۆتێل و شوێنی مانەوە

وەک زۆرێک لە وڵاتان باشترین هۆتێلەکانی ئێران لە پایتەختەکەیدا هەڵکەوتوون. هۆتێل و شوقەکان لە سەرانسەری شارەکەدا بڵاوبوونەتەوە و زۆربەیان لە ناوەندە پزیشکییەکانەوە نزیکن. لێرەدا چەند نموونەیەک لە باشترین هۆتێلەکانی تاران دەخەینەڕوو، بە نرخێکی جۆراوجۆر، کە پێشوازی لە نەخۆشە عێراقییەکان دەکەن.

تێچووی چارەسەر و مانەوە لە تاراندا

تێچووی چارەسەری تاران کەمێک زیاترە لە شارەکانی تر وەک کرماشان یان تەورێز، بەڵام نەخۆشەکان سوودمەندن لە ئیمکاناتی پێشکەوتووتر و دەستڕاگەیشتن بە باشترین پزیشکانی پسپۆڕی وڵات. بێگومان تێچووی کۆتایی بەندە بە جۆری چارەسەرکردن و نەخۆشخانەی هەڵبژێردراو و ماوەی مانەوە.

نموونەی گەشتێکی پزیشکی لە هەولێرەوە بۆ تاران

بۆ باشتر تێگەیشتن لە دۆخەکە، وای دابنێین کە نەخۆشێک لە شاری هەولێرەوە بۆ تاران بە مەبەستی نەشتەرگەری لووت، گەشت بۆ شاری تاران دەکات.

  • گواستنەوە: گەشتی ڕاستەوخۆ لە هەولێرەوە بۆ تاران یان لە ڕێگەی مەرزی باشماخەوە، تێچووی گەشت و هاتنەوە، نزیکەی 100 بۆ 150 دۆلار دەخەمڵێنێت.
  • شوێنی مانەوە: سێ شەو لە هۆتێلێکی 4 ئەستێرە یان شوقەیەکی دارای کەلوپەل لە ناوچەکانی نزیک لە ناوەندە پزیشکییەکان وەک وەنەک یان جۆردەن، نزیکەی 50-70 دۆلار بۆ هەر شەوێک تێچووی هەیە.
  • خواردن و تێچووی ڕۆژانە: نزیکەی 10-15 دۆلار بۆ هەر ڕۆژێک.
  • تێچووی نەشتەرگەری لووت (ڕینۆپلاستی): لە نێوان 800 دۆلار بۆ 1200 دۆلار، بەپێی پزیشک و کلینیک.
  • گەشتێکی کورت و کات بەسەربردن: سەردانی ئێواران بۆ تاوەری میلاد یان بازاڕی گەورەی تاران، نزیکەی 15-20 دۆلار بۆ کرێی گواستنەوە و چوونە ژوورەوە تێچووی هەیە.

بە گشتی تێچووی گەشتێکی پزیشکی سێ ڕۆژە لە هەولێرەوە بۆ تاران بۆ نەشتەرگەری جوانکاری و شوێنی مانەوە و گەشتیاری لە دەوروبەری 1100 بۆ 1500 دۆلار دەخەمڵێنێت. ئەگەر هۆتێلی ئاست مامناوەند یان ژەمە ئاساییەکان بەکاربهێنیت، دەتوانیت تێچوونەکە کەم بکەیتەوە بۆ 1000 دۆلار.

ئەم بڕە لانیکەم لە سەدا 40 بۆ 50 کەمترە لە چاو وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا یان ئیمارات، لە کاتێکدا ئاستی شارەزایی و پسپۆڕی پزیشکانی ئێرانی و کوالیتی خزمەتگوزارییەکان لە هەمان ئاستدایە یان تەنانەت زیاتریش.

شوێنە گەشتیارییەکانی تاران

تاران تەنیا پایتەختی سیاسی ئێران نییە، بەڵکو شارێکی زیندوو و وزەبەخشە کە مێژوو و سروشت و ژیانی مۆدێرن تێکەڵ دەکات. لە کوچە کۆنەکان و شوێنەوارە مێژووییەکانەوە تا تاوەرە بەرزەکان و ناوەندە فەرهەنگییەکان، تاران بۆ هەموو سەلیقەیەک شتێکی هەیە بۆ بینین. لە خوارەوە پێنج لە سەرنجڕاکێشترین شوێنە گەشتیارییەکانی تاران دەناسێنین کە هەریەکەیان سەرنجی تایبەت و ناوازەی خۆی هەیە.

1- کۆشکی گۆلستان

کۆشکی گۆلستان یەکێک لە کۆنترین بیناکانی تاران و میراتی سەردەمی قاجارە. ئەم کۆشکە بە تەلارسازی نەریتی و ئاوێنەکاری جوان، هێمای نژیاروانی شانشینیەکانی ڕابردووە. پیاسە لەنێو حەوشی پڕ لە گوڵ و بینینی هۆڵی ئاوێنە ئەزموونێکە کە هەموو سەردانکەرێک پێویستی بە بینینیەتی.

کۆشکی گۆلستان

2- تاوەری میلاد

یەکێک لە سیمبولەکانی شاری تاران بورجی میلادە کە لە هەموو بینایەکی دیکە بەرزترە و لە هەموو شوێنێکی دیکەی شارەوە دەبینرێت. تاوەری میلاد بە بەرزایی زۆر و دیمەنی ٣٦٠ پلەیی لە شاری تاران، شوێنێکی تەواو و گونجاوە بۆ سەیرکردنی خۆرئاوابوون یان شەوانی گەشاوەی شارەکە. لەناو ئەم تاوەرەدا چێشتخانەیە کە دەسووڕێتەوە و هەروەها شوێنی جۆراوجۆری کات بەسەربردن هەیە.

تاوەری میلاد

3- بازاڕی گەورەی تاران

بازاڕی تاران تەنیا شوێنی کڕین و بازاڕکردن نییە، بەڵکو شوێنێکی مێژوویی و نەریتییە لە ژیانی خەڵکی کۆنی ئێران. لەم بازاڕەدا هەموو شتێک دەدۆزیتەوە لە قوماش و زێڕەوە تا بەهارات و کاری دەستی. کوچە پێچاوپێچەکان و بۆنی چای تازەدەم جوانییەکی تایبەت پێک دێنن.

4- دەربەند

ئەگەر بەدوای سروشت و خواردنی نەریتی ئێرانیدا دەگەڕێیت، دەربەند شوێنێکی زۆر باش و سەرنجڕاکێشە. ئەم ناوچەیە دەکەوێتە دامێنی چیای ئەلبۆرز و پڕە لە چێشتخانە نەریتییەکان و قەرەوێڵە لە تەنیشت ڕووبارەکەوە. پیاسەکردن لەسەر ڕێگای شاخ و خۆراکەکانی دەربەند هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم شوێنەن کە زۆربەی گەشتیارانی بیانی زۆریان خۆشدەوێت و سەردانی دەکەن.

دەربەند

5- مۆزەخانەی زەمان

لەسەر شەقامی زەعفەرانییە بینایەکی قاجار هەیە کە حەوشەکەی پڕیەتی لە دارە کۆنەکان، کە بە مۆزەخانەی زەمان ناسراوە. کۆمەڵێک کاتژمێری مێژوویی و هونەری و تەنانەت سەیر و سەمەرەی جیهانی تێدایە. ئەگەر ئارەزووی مێژووی ئێرانت هەیە، بەدڵنیاییەوە سەردانی ئەم مۆزەخانە بکە.

هەڵبژاردنی تاران بۆ چارەسەر

تاران بە دامەزراوە پزیشکییە باشەکان و پزیشکە بەئەزموونەکانی، یەکێکە لە باشترین بژاردەکان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی ئێرانی و بیانی. نەخۆشخانە و کلینیکە پسپۆڕییەکانی پایتەختی ئێران، وێڕای هۆتێلەکانی نزیک لە ناوەندە پزیشکییەکان، ڕێڕەوی چارەسەری نەخۆشەکان کورتتر و سەلامەتتر دەکەن. بە گشتی هەرچەندە تێچووی چارەسەرکردن لەم شارەدا لەوانەیە زیاتر بێت، بەڵام ئەنجامەکانی جێی متمانە و باوەڕپێکراوترن.

وەڵامێک بنووسە

نمرەکەت
Searching...
No results. Please try again with a different text.