تەورێز یەکێکە لە گرنگترین شارە گەورەکانی ئێران کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای وڵات و خاوەن پێگەی جوگرافیای گونجاو و دامەزراوەی پزیشکی پێشکەوتووە. ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە نەخۆشەکان سەردانی تەورێز بکەن بۆ چارەسەر و سەیران و کات بەسەربردن لەم شارەدا.
ئەم شارە ژمارەی دانیشتووانی زۆرە و زۆربەیان بە زمانی تورکی ئازەری قسە دەکەن. بە هەڵبژاردنی تەورێز دەتوانیت گەشتێکی باشت هەبێت هەم لە ڕووی ئیمکاناتی پزیشکی و هەمیش لە ڕووی شوێنی نیشتەجێبوونەوە.
خزمەتگوزاری پزیشکی لە تەورێز
لە شاری تەورێزدا هەموو خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی پزیشکی و جوانکاری لە جیهاندا بوونی هەیە و بۆ هەر جۆرە کێشەیەک دەتوانیت سەردانی ئەو شارە بکەیت. لەم شارەدا دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەرکردن بوونی هەیە:
- سەردانی پزیشکی پسپۆڕ و پسپۆڕی باڵا
- نەشتەرگەری گشتی و پێشکەوتوو (دڵ، مێشک و دەمار، ئێسک و پروسکی، جوانکاری)
- خزمەتگوزاری چاو (لاسیک، ئاوی سپی چاو، تۆڕی چاو و کاژەی چاو)
- خزمەتگوزاری پزیشکی ددان (چاندن، ڕاستکردنەوەی ددان، لامینت، نەشتەرگەری پووک و دەموچاو)
ئەنجیۆگرافی - خزمەتگوزارییەکانی دەستنیشانکردن
- چارەسەری نەزۆکی
- چاودێری تایبەت
- وێنەگرتن (سۆنۆگرافی، MRI، سی تی سکان)
- نەشتەرگەری جوانکار
- فیزیۆتێراپی
- چارەسەری کورتخایەن
- فریاگوزاری
بە گشتی شاری تەورێز لە ڕووی پێشکەوتووترین شارەکانی ئێرانە لە ڕووی ئیمکاناتی پزیشکییەوە و ئەمەش وایکردووە ئەو شارە ببێتە شوێنێکی گرنگ بۆ نەخۆشەکان.
باشترین نەخۆشخانەکان
تەورێز چەندین نەخۆشخانەی هەیە کە شوێنی مەبەستی زۆرێک لە نەخۆشەکانن لە پارێزگاکانی دەوروبەری و دەرەوەی وڵات و بەتایبەت لە عێراقەوە. لەم لیستەی خوارەوەدا باشترین نەخۆشخانەکانی تەورێز دەبینیتەوە کە پزیشکی بەئەزموون و دامەزراوەی پزیشکی پێشکەوتوویان هەیە.
ئەم نەخۆشخانەیانە لە بوارە پزیشکییە جیاوازەکاندا کاردەکەن و هەریەکەیان خزمەتگوزاری تایبەتمەندیان هەیە و پێشکەشی دەکەن. بۆیە دەتوانیت بۆ هەر نەخۆشییەک سەردانی نەخۆشخانە تایبەتمەندەکەی بکەیت.
دکتۆرەکانی تەورێز
بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پزیشکی تەواو لە شارێکدا پێشکەش بکرێت، جگە لەوەی کە دەبێ ناوەندی پزیشکی باش و تەیاری تێدا بێت، پێویستی بە بوونی پزیشکی پسپۆڕ و بەئەزموونیش هەیە. پزیشکانی شاری تەورێز بە تەواوی چالاکن لە بوارە جۆراوجۆرەکانی پزیشکی و چارەسەری و سەردانی زۆریان بۆ دەکرێت لە پارێزگاکانی دراوسێ و تەنانەت ناوچەکانی دیکەی وڵاتەوە. لە خوارەوە دەتوانن لیستی باشترین پزیشکانی پسپۆڕ لە تەورێز ببینن لە 5 بواری پزیشکیدا کە زۆرترین سەردانیان بۆ دەکرێت
هۆتێلەکان بۆ مانەوە
بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە تەورێز پێش هەموو شتێک پێویستە شوێنێکی گونجاو بۆ مانەوە حجز بکەیت. لە تەورێزدا، جۆرەها هۆتێل و خانووی کرێی بۆ ڕۆژانە بوونی هەیە کە دەتوانیت بەپێی بودجە و تێچووی خۆت هەڵیبژێریت.
تێچووی پزیشکی
تێچووی پزیشکی لە تەورێز لە ئاستێکی باشتردایە بە بەراورد لەگەڵ شارە گەورەکان وەک تاران. بە گشتی تێچووی سەردانی پزیشک، خزمەتگوزاری دەستنیشانکردن، خەواندن لە نەخۆشخانە و تەنانەت هەندێک نەشتەرگەری لەم شارەدا کەمترە لە تاران و شارەکانی دیکە وەکوو کرماشان. بۆ تێگەیشتنێکی باشتر دەتوانن نمونەیەک لە تێچووی پزیشکی لەم شارەدا ببینن.
- سەردانی پزیشکی پسپۆڕ: نزیکەی ٩ بۆ١٠ دۆلار
- سەردانی پزیشکی پسپۆڕی باڵا: نزیکەی ١٢ بۆ ١٣ دۆلار
- خزمەتگوزاری سۆنەر یان وێنەگرتنی: ١٠ بۆ٤٠٠ دۆلار
- بەپێی جۆری وێنەگرتن خەواندن لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتدا: نزیکەی ١٥٠ دۆلار
- نەشتەرگەری دیسکی کەمەر: ١٨٠٠ دۆلار
- نەشتەرگەری فیکۆ بۆ چاوێک: ٨٠٠ دۆلار
- نەشتەرگەری گۆڕینی ئەژنۆ: ١٧٠٠ دۆلار
ناساندنی شوێنە گەشتیارییەکانی تەورێز
ئەرگ عەلیشا
ئەرگی عەلیشا یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری تەورێزە، کە بە ڕەهەندە زەبەلاحەکانییەوە، بیرهێنانەوەی شکۆمەندی تەلارسازیی سەردەمانی ڕابردووی ئێرانە. ئەم پێکهاتە مێژووییە دەکەوێتە ناوەندی شار و بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو بەشێوازی جۆراوجۆر بەکار هێنراوە.

بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەریدا هاتووە، ئەمڕۆ بە یەکێک لە هێما سەرەکییەکانی شاری تەورێز دادەنرێت.
بازاڕی مێژوویی تەورێز
بازاڕی تەورێز یەکێکە لە هێما هەرە گرنگەکانی ناسنامەی مێژوویی ئەم شارە، کە بۆ چەندین سەدە ناوەندی بازرگانی و ژیانی ڕۆژانەی خەڵک بووە. کاڵا کۆن و نەریتەکانی ئەم بازاڕە چەند سەدەیەک دەتباتەوە دواوە و کەشێکی تایبەت دروست دەکەن.

ئه م بازاڕه گەورە و بنمیچدارە داپۆشراوه نەک هەر شوێنی بازاڕکردنە و کڕینە، بەڵکوو کەشێکی زیندووە لە مێژووی تەورێز و تا ئێستاش ڕۆڵێکی دیاری له ئابوور و ڕۆشنبیری شارەکەدا بینیوە.
ئێل گوڵی (شاگۆلی)
ئێل گوڵی یان شاگۆلی یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی کات بەسەربردن لە تەورێزدا، تێکەڵەیەک لە سروشت و تەلارسازی لە دڵی شارەکەدا. ئەم کۆمەڵە دەریاچەیەکی جوان و شوێنی سەوزایی فراوانی هەیە، ئەمەش وایکردووە ببێتە شوێنێکی گونجاو بۆ هەردوو گەشتیارانی بیانی و هاوڵاتی تەورێزی بۆ پشوودان و پیاسەکردن.

مزگەوتی شین (کەبوود)
لە دیارترین شوێنەوارە مێژووییەکانی تەورێز و تەنانەت ئێرانیش مزگەوتی کەبوودە. ئەم مزگەوتە مێژووییە بە کاشی تایبەت و ڕەنگی شین بەناوبانگە لە جیهاندا و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیارانی بیانی بۆ بینینی ئەم بینایە ڕوو لەو شارە دەکەن. هەرچەندە بە درێژایی مێژوو بەشێکی زیانی بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا یەکێکە لە هێماکانی تەلارسازی ئیسلامی لە تەورێزدا.

سوودەکانی چارەسەرکردن لە تەورێز
تەورێز بە دامەزراوە پزیشکییەکان و شوێنە گەشتیارییەکانی توانیویەتی پێداویستییەکانی ئەو نەخۆشانەی کەوا لە تەورێزدا نیشتەجێن و هەروەها ئەوانەی کەوا لە شار و وڵاتانی دەوروبەرەوە سەردانی دەکەن، دابین بکات.
چارەسەر لە تەورێز بژاردەیەکی زۆر گونجاوە بە هۆی بوونی ئیمکاناتی پزیشکی هاوشێوەی تاران، بەڵام بە تێچووی کەمترەوە. بەتایبەت بۆ ئەو نەخۆشانی عێراقی کە چیتر پێویست ناکات مەودایەکی دوور بۆ تاران ببڕن و سەختی هاتووچۆ و مانەوە ببین.














